ئەڵمانی بەئاسانی فێربوون

  • ISBN: -
  • Autor: فریاد فازیل عومەر
  • Preis: ١٠ €
  • Sprachen: کوردیی ناوەڕاست/سۆرانی، ئەڵمانی
  • Auflage: -
  • Titel-Übersetzung: -

 

ھەژدە ساڵ لەمەوبەر، واتە لە ساڵی ١٩٩٩ دا ئینستیتووتی خوێندنی کوردی بەرلین بۆ یەکەم جار کتێبی فێرکردنی ئەڵمانی – کوردی لە  ٣٨٨ لاپەڕەدا بە سەرکەوتوویی بڵاو کردەوە. دوا چاپی کتێبەکە، کە چاپی پێنجەمە لە ٦٨٨ لاپەڕەدا لە ساڵی ٢٠١٣ دا بڵاو کراوەتەوە. ئەم کتێبە بۆ ھاووڵاتیانی کورد لە وڵاتانی ئەڵمانی زماندا بوووە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ فێربوونی زمانی ئەڵمانی.

کەسانێکی یەکجار زۆر سوودیان لێبینی.

کتێبی ( ئەڵمانی بەئاسانی فێربوون ) کورتکراوەیەکی بەپێز و چڕوپڕە بۆ ئەوانەی، کە دەیانەوێ لە ماوەیەکی کورتدا و بە ڕێگایەکی ئاسان و دروست فێری زمانی ئەڵمانی ببن و ھەوڵی ئەوە بدەن، کە کاری ڕۆژانەیان بە ھۆیەوە بە ئەنجام بگەیەنن. بێ قوڵبوونەوە و چوونە ناخی دەستووری زمانی ئەڵمانییەوە.

ئەم کتێبە بریتییە لە سیوحەوت باسی ھەمەجۆر و گرنگ، کە تێیاندا وشە پێویستە گرنگەکانی زمانی ئەڵمانی و ڕستە سادە و ساکارە پێویستەکان خراونەتە بەر چاو. بۆ نموونە باسەکانی: خواردن، خواردنەوە، نیشتەجێبوون ، ناونیشانە گشتییەکان و کولتور و کاتی دەستبەتاڵی ... ... ...

کتێبەکە سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ ھەموو ئەوانەی، کە دەیانەوێ ژیانی ئاسایی ڕۆژانەیان لە کۆمەڵگەی ئەڵمانیدا بەجوانی بەسەر بەرن و لە کار و پیشەی ڕۆژانەیاندا سەرکەوتوو بن.

کتێبەکە، ١٤٤ لاپەڕەی بەرگتێگیراوە

نرخ: دە یوڕۆ

شوێنی داواکردنی کتێبەکە: ئینستیتووتی خوێندنی کوردی بەرلین