Pinocchio | پینۆکیۆ

  • Autor: Carlo Collodi
  • ISBN: 978-3-932574-00-9
  • Preis: 19,90 €
  • Sprachen: Zentralkurdisch/Soranî
  • Auflage: 2. Aufl. 2021

verfügbar Herbst 2021

 

""دەبێ ئەو نووزەیە لەکوێوە ھاتبێ، کە ماوەیەک لەمەوبەر ئاھێکی لە دەم ھاتە دەرەوە؟ لەم ژوورەدا خۆ ھیچ گیانلەبەرێکی لە من زیاتر تێدا نییە. تۆ بڵێی ئەم پارچە دارە وەک منداڵێک فێری گریان و کڕووزانەوە بووبێ؟
نەخێر، نەخێر ھیچ کاتێک لەو باوەڕەدا نیم! ئەمە دارێکە، بەڵێ پارچە دارێکە، کە بۆ ئاگردان یا تەنوورداخستن وەک ھەموو پارچە دارەکانی تر، ئەگەر بێ و ئاگری پێبکرێتەوە، مەنجەڵێک فاسۆلیای پێلێدەنرێ. باشە، دەی، ئەی دەبێ ئەو دەنگە چی بوو بێ؟؟
تۆ بڵێی یەکێک ھاتبێ و خۆی لەم پارچە دارەدا شاردبێتەوە؟ ئەگەر وابێ، ئەوا ئەو کردەوەیە ، بۆ ئەو کەسە کارێکی زۆر ناپەسەند دەبێ! پەلە مەکە، ھەر ئێستا نیشانی دەدەم